ئاڵەکۆک

بێخود add_a_photo
بێخود دیوانی بێخود
٤٩. دیسان لافاوی غەم هات هەر وەکوو بارانی نیسانی
دیسان لافاوی غەم هات هەر وەکوو بارانی نیسانی
بیناغەی قەسری مەعمووری تەرەب ڕووی کردە وێرانی
دیسان شاهی قەزا یەخسیری فەرموو جەیشی جەمعییەت
کە سەوقی کردە سەر ئیقلیمی دڵ هۆردووی پەرێشانی
لەناو فڕنی دەروونا وەک سەموون بۆچی نەبرژێ دڵ
لە کوورەی سینەدا تاکەی نەبێ جەرگیش بە بوریانی
کەوا مەخدوومەیێکی نەونیهالی کاکە شێخ عوسمان
لە باخی عومری خۆی نەیخواردبوو هێشتا بەری جوانی
زەمین نەیدیبوو سەروی موعتەدیل وەک قەددی مەوزوونی
زەمان نەیبیستبوو خونچەی گوڵێ وەک لێوی خەندانی
وەکوو تەیرێ کە بەربووبێ لە حەڵقەی داوی سەییادێ
فڕی ڕۆحی ڕەوانی بۆ ڕیازی خولدی ڕۆحانی
ئەلا ئەی قاسیدی ئەسرین کە چووی بۆ زیارەتی قەبری
بڵێ نەوباوەیێکی نەقشبەندی بوو بە میوانی
«بەدیعە» ی جەننەت ئارا گەر نەما، ئەمما بە لوتفی خۆت
بدەی یاڕەب دەوامی عومری جەدد و باوک و خزمانی
چ جەد؟ ئاودێری باخی حیکمەت و دینی موبینی حەق
چەمەن پیرایی عیلم و باخەوانی شەرعی یەزدانی
سەحابی گوڵشەن ئارایی حەدیسی ئەحمەدی موڕسەل
بەهاری نەشئەبەخشی خونچەیی ئایاتی فورقانی
چ باوک؟ یادگاری حەزرەتی شێخی سراج الدّین
نەوەی نائیب، وەلی عەهدی علاء الدّینی عوسمانی
لە تەکیە و خانەقای زوهدا ئیلاهی کامگاری کەی
بە جاهی شاه و بازی نەقشبەند و غەوسی گەیلانی
لە تەئریخی وەفاتی ئەو بەدیعەی نەوجوان عومرە
ئەپرسن گەر لە پیری عەقڵی دانا قاسیی و دانی
لە بەیتی ئاخری نیوشێعری سانی، حەرفی بێ نوختەی
ئەکا ئیزهاری ساڵی ڕیحلەتی مەرحوومەیی فانی
ئیتر بێخود ئەڵێ «وا حەسرەتا» زوو گوڵشەنی چۆڵ کرد
بَدیعە ڕۆزگارُ عَڕعَرِ جۆبارِ عُثمانی

پەراوێز edit