ئاڵەکۆک

سەیفولقوزات add_a_photo
سەیفولقوزات دیوانی سەیفولقوزات
٢٥. دایم دڵم بە ناڵە و زاری و فیغان ئەڵێ
دایم دڵم بە ناڵە و زاری و فیغان ئەڵێ
خۆش بەو شەوەی کە ڕۆژی ڕوخی دڵبەرم هەڵێ
تفلی دڵم گڕووی شەکەری لێوی گرتووە
بەو دوو هەنارە ژیری کەوە بیخە باغەڵێ!
زولفت وەلا دە، ڕووت بنوێنە بە دەفعەیێ
شەو ڕابرێ، ستارە نەمێنێ، قەمەر هەڵێ
بەو زولفە میروەحەت مەکە مەنعم لە شەکری لێو
تەیرێکە دڵ، زەعیفە، دەترسێ لە داوەڵێ
ئەو قافیەت بەسانی دڵی موددەعی، حەسەن!
تەنگە، درەنگە، مەیلی بە جەنگە، هەڵێ، مەڵێ!

پەراوێز edit