کێ دیتویە وا حوسن و لەتافەت لە بەشەردا
چاوت کە هەموو غارەت و قەتڵی لە نەزەردا
قەتلی منی مەزڵوومی بە یەک غەمزە خەبەردا
قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەردا
حەیرانی لەبت بم کە ڕەواجی بە شەکەردا
ئەمڕۆکە لەبەر خاڵی تۆ موستەغنی لە میشکم
بۆ شاهیدی دەردی دڵی شەیدا لەبی ویشکم
چون هێندە دروون پڕ خەم و خوێناوی سریشکم
[هەرچەندە دەکەم سەعی، لەبەر خوێنی سریشکم]
خاکێ نیە بیکەم بە هەوەس گاهێ بە سەردا
ڕۆژێکی کەڕەم فەرموو، لە ڕوی لوتف و کەماڵات
تا بۆ بەڵەدی خاڵ و خەتت، بێمە موتاڵات
سەیری قەمەر و لەعلی لەبت کەم، قەدو باڵات
دڵ ڕۆویوە قوربان لە وجوودم بە خەیاڵات
دایم لە سەفەردایە ئەگەرچی لە حەزەردا
تا وەسڵی لە ئاوێنەیی دڵ دێ بە تەفەئئول
پەروانە بە ڕووی شەمعی، نەما تابی تەئەممول
لەو سەیلی غەمت نابێ ئەمانم بە تەخەییول
ناحەق نییە ناوەستێ ئەگەر پردی تەحەممول
سیروانی سریشکم کە دەکا هاژە لە سەردا
لەو ڕۆژەوە ڕووی کردە چرای بەزمی حەریفە
وا چارەیی من بوو وەرەقی زەردی خەریفە
گەر نەیبوو لە بەر مەستییە پەروایی ئەسیفە
مەقسوودی لەسەر کوشتنی عوششاقی زەعیفە
وەختێ کە دەکا خەنجەری تیژی بە کەمەردا
ناپرسی لەبەر حیشمەت و ئیقباڵ و جەلالت
لەو کێوکەنی کوشتە بە ئوممێدی ویسالت
شیرینە بەشیدا ئەلەم و ژەهری وەباڵت
ئەستێرە هەموو مەحوە لەنێو نووری جەماڵت
چون شەمسی ڕوخی تۆ شەوی گێڕاوە بە فەردا
ئەی بۆ ئەلەمی من کە تۆ لوقمانی ئەمینی
شیرین دەهەن و شوهرەیی ئافاق و زەمینی
جارێ بڵێ بێچارە ئەدیب بۆچی حەزینی
مەیلی هەیە «تاهیر» کە بپرسی لە برینی
بڕوانە کە ئەو شۆخە چ تیری لە جگەردا