ساڵی دووە سەرگەشتەیە دڵ بۆ ڕوخی لەیلا
حەسرەتکەش و پەژموردە، سەراسیمە و شەیدا
دێوانەسفەت، تالبی شەهدی لەبی زیبا
لەو بەلدیەیی تەییبەدا توورە بە مەعنا
ئامادەیە بۆت، مائیدەیی نَحْنُ قَسَمْنَا
ڕێ زەحمەتە، بێ مەشعەلە، بۆ غەمزەدەیی یار
کەس ڕاهی نەجاتی نییە لەو لوججەیی خونخوار
تا بۆت نەدڕێ، فەیزی ئەجەل، پەردەیی پوندار
پەروانەیی ئەم حاڵەتە، پەڕسوختەیی نار
سەربەستە هەزاران ئەرەنی گۆ، وەکوو مووسا
تەزکیەو و بۆ کاڵبودە ئەی زاهید و دیندار
بێ فائیدەیە، پەیڕەوی و سوحبەتی ئەغیار
جانم بە فیدای قەهقەهەیی عارفی هوشیار
سووتاوە لەبۆ جامی مەی و ڕوتبەیی مەیخوار
عیرفان کە نەبێ، حوسنی چییە نەقشی هەیوولا؟ !
ڕوحمێ کە بە مەحبووسی ناچارییی هاڕووت
بابێ بەرێ سەیلی کەڕەمت، حاڵەتی ناسووت
بۆ لوتف و عەتا کات، پیاڵێکی بە ماڕووت
ڕووی یۆسفی لەو میسرە، بەسە بۆ کەسی بێ قووت
پیاوێکە وەکوو شێری، کەسی تالبی مەولا
ئەی مۆنسی دڵ، غونچەیی گوڵ، ساقی مەهاسا
ئەو پەردە وەلابێخە، دەمێ بێمە تەماشا
تەسکینی دڵم بی، بە جەزا أحْسَنَکَ الله
لەو موژدە سەرم حازرە بۆ مەوقعی اضحی
وا کردمێ قوربانی، بە ئەنفاسی مەسیحا
مەزلووم و زەعیف و بەشەری بێ سەر و سامان
مەعلوومە کە غەرقی گونەهم، والە و حەیران
هەرچەندە کە مەعیوبە تەنم، نابی بە قوربان
داخڵ نەبی بەم وادییە وەک مووسیی عیمڕان
بێ تەرکی عەسایی بەدەن، أَوْلَىٰ لَکَ أَوْلَىٰ
عەکسی ڕوخی تۆی دیوە لە سەفحەی گوڵی حەمڕا
شۆریدە و سەودا بەسەرە، بولبولی گۆیا
ئەز حیکمەتی حەق مەزهەرە بۆ وامیقی عەزرا
جۆیایی تۆ: پیر و وەریع، عاقڵ و بوڕنا
ناو تەکیە، وە یا سومعە وە یا دەیر و کلیسا
ساکیت بە ئەدیبی عەبەسا عاجز و غەمگین
بەدناوی لەنێو عامی، شەقی، موفلیسی بێ دین
لایاتی تەسەووف مەدە دەم، جێ دەمی تۆ نین
ئەو حاڵەتە سینێکی دەوێ سافیی و بێ کین
دەرمانە لە بۆ قەڵبی سەقیم، ئایەتی کوبڕا