ئەڵێن: باخەڵت پڕ بێ لە پارە
خزم و بێگانەت لە دەورە دیارە
من ئەڵێم دۆستێ کە بۆ پارە بێ
ئەبێ چاوبرسی و گەدا چارەبێ
ئەگینە دیارە پیاوی دەوڵەمەند
پارەی خۆی بە کەس نادا بێ گۆبەند
دۆست ئەو دۆستەیە بۆ کردەوەی چاک
خۆشەویستت بێ بە دڵێکی پاک
دۆستی چاک چاکە و بەرچاوتێرییە
بۆ ئەمری ویجدان گوێڕادێرییە
بارانی نیسان دانەی گەوهەرە
فەیزی بۆ بەدبەخت هەر کەوای تەڕە
ئیتر وا ئیشغاڵ کەوتەوە سەر کار
خرید و فرۆخت کەوتە ناو بازار
یاخوا ماکینەی ڕێوبان نەوەستێ
ڕێی گوزەرانی هەژار نەبەستێ
زۆر چەتوون دەڵێن نان وا لە خاکا
بە کرێکاری"چەتە" چت ناکا
ئەمجارە پەکمان کەوت لەبەر باران
هەفتەی ئاییندە دەچینە سەیران
خزم و بێگانەت لە دەورە دیارە
من ئەڵێم دۆستێ کە بۆ پارە بێ
ئەبێ چاوبرسی و گەدا چارەبێ
ئەگینە دیارە پیاوی دەوڵەمەند
پارەی خۆی بە کەس نادا بێ گۆبەند
دۆست ئەو دۆستەیە بۆ کردەوەی چاک
خۆشەویستت بێ بە دڵێکی پاک
دۆستی چاک چاکە و بەرچاوتێرییە
بۆ ئەمری ویجدان گوێڕادێرییە
بارانی نیسان دانەی گەوهەرە
فەیزی بۆ بەدبەخت هەر کەوای تەڕە
ئیتر وا ئیشغاڵ کەوتەوە سەر کار
خرید و فرۆخت کەوتە ناو بازار
یاخوا ماکینەی ڕێوبان نەوەستێ
ڕێی گوزەرانی هەژار نەبەستێ
زۆر چەتوون دەڵێن نان وا لە خاکا
بە کرێکاری"چەتە" چت ناکا
ئەمجارە پەکمان کەوت لەبەر باران
هەفتەی ئاییندە دەچینە سەیران