ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٣٩. جالینووس ئەڵێ: تاقیم کردەوە
جالینووس ئەڵێ: تاقیم کردەوە
هەر قەومێ ناسرا بە پێی کردەوە

هیندی و حەکیمی، فورس و تەکەببور
تورک ئیتاعەت، ئەرمەن سفرەدڕ

عارەبی بەڕی و میوان پەروەری
کورد و ئازایی، بە ماڵ و سەری

حەبەش سەداقەت، شامی و شەئامەت١
مەلا و چرووکی، زەنگی و حەماقەت

کورت و فیتنەیی، درێژی بێ هۆش
لە دوو جەژنان بوو شێخی نوێژفرۆش

ئاین و ئۆیینی مووزەردی چاوکاڵ
شەهوەت پەرەستی ڕەشی ڕووبەخاڵ

کوێر و حافیزە جوولەکە و حیساب
بەنگ و کەساسی، دەوڵەت و شەراب

جاف بۆ زییانی، هەمەوەند بۆ شەڕ
شێخ و تەفرەقە، زەنگەنە بۆ گەڕ

پشدەر جەنگاوەر ڕێکن و یەکن
شوان و دزەیی لەناویان ئەکەن

بانەیی دەڵێن: ئەسحابە کوژن
سیوەیلی ئێستا قامک دەمژن

١. شه‌ئامه‌ت: ئەرک ‏و ئازار، ئەرکی‏گران، ئەزیه‌‏ت، ئەشکەنجە، ئەمەگ، ئێش، بار، بۆبلات، بۆ نەهاتن، بەختڕەشی، بەخت هەڵگەڕانەوە، بەدئیقباڵی، بەدبەختی، بەدشانسی، بەڵا، بەڵاوچۆرتم، بەڵاوموسیبه‌‏ت.
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٥٣.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit