ئەگەر خوات ناسی بپاڕێرەوە
بە زمانی خۆت بلاڵێرەوە
خوای گەورە و بزورگ پادشای ڕێی نیاز
بێ هاوبەش، بێ کەس، بێ شوێن، بێ هاوڕاز
تێگەیشتنت دامێ تێتبگەم
پێم لێنا هەر تۆی، بێ زیاد و کەم
چاوم هەڵبڕی ئاسمانم دی
وتم: بێ وەستا نەهاتۆتە دی
ئەگەر کردەوەی بێ (گا) نەبوایە
ئەشیا بێ ستوون ڕانەوەستایە
دیارە هەر چەرخێ پیاو دروستی کا
کاتێکت زانی سواو تێکشکا
چەرخی ماکینەی ئەم ڕۆژ و شەوە
بێ هەڵم و بەنزین ئەخولێتەوە
چەوری پێ ناوێ، هیچ ژەنگ ناگرێ
لێک هەڵناوەشێ، دەستی تێ نابرێ
هەر لەو ڕۆژەوە کە تێکخراوە
هێشتا گەڕێکی لێ نەگۆڕاوە
هەر بەو پێودانە کە بۆت داناوە
وا دێت و دەچێ، هیچ نەوەستاوە
بێ گوڕە و بڕە، بێ چرپە و بێ دەنگ
تێکڕا لە کاران یەک ڕەنگ، یەک ئاهەنگ
تۆ نەبوویتایە چۆن تێک ئەخرا
ئەمانە لە کوێ پێکەوە ئەنرا
چۆن چەرخی گەردوون بێ دەستی وەستا
لە کارا ئەبوو هەتاکو ئێستا
ئاش بێ ئاش وەستا نانرێتەوە
گا بێ هۆی جوتیار ناگەڕێتەوە
سەد هەزار هەزار ئەستێرەناسان
ئەو دیو خێوەتیان نەدی بە ئاسان
منیش ئەگەڕێم کە تۆ بناسم
ناتدۆزمەوە کوێر و کەساسم
چاوێکم بەرێ تۆی پێ ببینم
(أرني) بیژ نیم، کردەوە بینم١
دەستم پێ گرتووی شەرمەندەم مەکە
بۆ بەخشین گونای زۆر و کەم یەکە
هەر کردەوەیەک لە من ڕووی داوە
لە پێش کردنا لای تۆ نووسراوە٢
کە لەو تەختەیەی لای تۆ نووسرا بێ
کێ ڕێی دەکەوێ بڵێ وا نابێ
بە زمانی خۆت بلاڵێرەوە
خوای گەورە و بزورگ پادشای ڕێی نیاز
بێ هاوبەش، بێ کەس، بێ شوێن، بێ هاوڕاز
تێگەیشتنت دامێ تێتبگەم
پێم لێنا هەر تۆی، بێ زیاد و کەم
چاوم هەڵبڕی ئاسمانم دی
وتم: بێ وەستا نەهاتۆتە دی
ئەگەر کردەوەی بێ (گا) نەبوایە
ئەشیا بێ ستوون ڕانەوەستایە
دیارە هەر چەرخێ پیاو دروستی کا
کاتێکت زانی سواو تێکشکا
چەرخی ماکینەی ئەم ڕۆژ و شەوە
بێ هەڵم و بەنزین ئەخولێتەوە
چەوری پێ ناوێ، هیچ ژەنگ ناگرێ
لێک هەڵناوەشێ، دەستی تێ نابرێ
هەر لەو ڕۆژەوە کە تێکخراوە
هێشتا گەڕێکی لێ نەگۆڕاوە
هەر بەو پێودانە کە بۆت داناوە
وا دێت و دەچێ، هیچ نەوەستاوە
بێ گوڕە و بڕە، بێ چرپە و بێ دەنگ
تێکڕا لە کاران یەک ڕەنگ، یەک ئاهەنگ
تۆ نەبوویتایە چۆن تێک ئەخرا
ئەمانە لە کوێ پێکەوە ئەنرا
چۆن چەرخی گەردوون بێ دەستی وەستا
لە کارا ئەبوو هەتاکو ئێستا
ئاش بێ ئاش وەستا نانرێتەوە
گا بێ هۆی جوتیار ناگەڕێتەوە
سەد هەزار هەزار ئەستێرەناسان
ئەو دیو خێوەتیان نەدی بە ئاسان
منیش ئەگەڕێم کە تۆ بناسم
ناتدۆزمەوە کوێر و کەساسم
چاوێکم بەرێ تۆی پێ ببینم
(أرني) بیژ نیم، کردەوە بینم١
دەستم پێ گرتووی شەرمەندەم مەکە
بۆ بەخشین گونای زۆر و کەم یەکە
هەر کردەوەیەک لە من ڕووی داوە
لە پێش کردنا لای تۆ نووسراوە٢
کە لەو تەختەیەی لای تۆ نووسرا بێ
کێ ڕێی دەکەوێ بڵێ وا نابێ
١. ئامەژەیە بەم ئایەتە: سورة الأعراف/ ١٤٣.
وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ.
٢. خەییامیش دەڵێ:
منت دروست کرد لە گڵ و لە ئاو
خوری و قامیشت هۆندەوە تاو تاو
چاکە و خراپە هەرچی کە ئەیکەم
یەک یەک تۆ نوسیت، من ئەکەی بەد ناو؟ !
وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ.
٢. خەییامیش دەڵێ:
منت دروست کرد لە گڵ و لە ئاو
خوری و قامیشت هۆندەوە تاو تاو
چاکە و خراپە هەرچی کە ئەیکەم
یەک یەک تۆ نوسیت، من ئەکەی بەد ناو؟ !