ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی ئایینی
١٣. په‌روه‌ردگارا ئه‌گه‌ر هه‌ر موویێ
په‌روه‌ردگارا ئه‌گه‌ر هه‌ر موویێ
زبانێکم بێ شوکرانه‌ گۆیێ

شوکری نیعمه‌تی تۆ ته‌واو ناکه‌م
له‌ چیت سروشت‌دام من هه‌ر ئه‌و خاکه‌م

ئه‌و زبانه‌ی من شوکری پێ ئه‌که‌م
تۆ پێت به‌خشیوم بێ زیاد و که‌م

خوایه‌ سڕی خۆم لای هه‌رکه‌سێک وت
خۆمی پێ سووتام وه‌ک سه‌ره‌بزووت

هه‌ر تۆی مێروله‌یش ڕازی به‌ تۆیه‌
سووتاوی شه‌وقت سازی به‌ تۆیه‌

ده‌رگای بزورگان شه‌و دائه‌خرێ
قاپی تۆ به‌ شه‌و هانای بۆ ده‌برێ

گه‌وره‌ی دنیایی ده‌ستی بچووک ئه‌گرن
به‌و چاکه‌یه‌ خه‌ڵک له‌به‌ریان ئه‌مرن

تۆ خوداوه‌ندی که‌ خه‌ڵقت کردووین
شه‌یتان گه‌وره‌یی تۆی له‌ یاد بردووین

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر تۆ به‌خشنده‌ی
نانمان نابڕیت که‌ره‌م کوننده‌ی

خوایه‌ پێم خۆشه‌ سه‌رم ببره‌
په‌رده‌ی نامووسم به‌ خه‌ڵک مه‌دڕه‌

خۆت ئه‌زانی خه‌ڵک چه‌ند بێ مروه‌تن
هه‌لیان بۆ هه‌ڵکه‌وت چه‌ند کەم فرسه‌تن

به‌ سکی برسی دامنێ له‌سه‌ر به‌رد
به‌ڵام مه‌مخه‌ره‌ ده‌ست پیاوی نامه‌رد
دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی: ئومێد ئاشنا، لاپەڕە ٨٠و٨١.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit