ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری وەسفی
١٢. قەلەندەر
دەردی گرانی گرانی کەم بوو
سەبوونی چلەی سووکی بۆ غەم بوو
هەناسەی ساردی دەم گەرمی گەرمام
ئیتر ناکەومە جێی گەرما گەرمام
ئەڵێن هوودڕە لەم شارەزوورە
کەری خستووە لەم شارەزوورە
هاوین هاودەمی مارو دووپشکین
لە بەشی ژارا خێوی دوو (پشک)ین
ئای بۆ تاڤگەکەی سەر رێگای بەڵخە
ئەو ئاوە ساردەی بێ قەوزە و بەڵغە
هی واشمان هەیە بە یادی مەستان
ژووری زستانەی لێ بووە بە کوێستان
لە تەموزی ساڵی ١٩٤١دا وتوویەتی

پەراوێز edit