عەشرەت هاوارە، عەشرەت هاوارە
کەوتوومە 'ئاراس' ئاو بێ بوارە
ڕێم نیە منیش، شوێن ئەوان بکەوم
پیرم، هەنگاوێک بنێم ئەکەوم
لێرەش وا کەوتووم بە دەم دەردەوە
لە ئێشی دووری و ئاهی سەردەوە
دکتۆر دەوای تۆم ناوێ لێمگەڕێ
بەڵکم بە ئاهم دەوران وەرگەڕێ
یا وا وەرگەڕێ ئێڵم سەرکەوێ
یا زرمەی تۆپی زەڕڕەی بەرکەوێ
ئەوساکە دوعای من وا گیرابێ
لە خانەی خاکا ئاواتم نابێ
ئینجا تەڵقینم بدەن بە کوردی
بڵێن ئاواتت هاتە جێ مردی
کەوتوومە 'ئاراس' ئاو بێ بوارە
ڕێم نیە منیش، شوێن ئەوان بکەوم
پیرم، هەنگاوێک بنێم ئەکەوم
لێرەش وا کەوتووم بە دەم دەردەوە
لە ئێشی دووری و ئاهی سەردەوە
دکتۆر دەوای تۆم ناوێ لێمگەڕێ
بەڵکم بە ئاهم دەوران وەرگەڕێ
یا وا وەرگەڕێ ئێڵم سەرکەوێ
یا زرمەی تۆپی زەڕڕەی بەرکەوێ
ئەوساکە دوعای من وا گیرابێ
لە خانەی خاکا ئاواتم نابێ
ئینجا تەڵقینم بدەن بە کوردی
بڵێن ئاواتت هاتە جێ مردی