ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
٥٦. بۆ شۆخێکی تازە
ئەترسم ئەی فەلەک بمرم لە چەرخی تۆ نەگەم جارێ
بڕێژی خوێنی ناحەقم بە پەنجەی وەسلەتی یارێ
دەسا ڕوویەکی ڕۆژ دەرخە لە تاریکی نەجاتم دە...
پزیشکم کێیە سا توخوا هەتا ماوم بکە چارێ
ئەترسم ئاخری بمرم لە حەسرەت لێوی ئەو شۆخە
لەجێیەک بمگرێ مردن نەبێ هیچ یار و ئەغیارێ
بە ڕەحم و لوتف و ئیحسانت ڕەهام کە لەم خەم و دەردە
لە دەشتی مەحشەرا تاکوو نەئاڵێم لێت وەکوو مارێ
بە شەرتی ڕوویەکم تێکەی، بە خەنجەر گەر سەرم ببڕن
نەکەم هیچ ناڵە و ئۆفێ بەڵێن بێ نەشکەم هاوارێ
لە سایەی ئەشکەوە یاران شوکور ڕووسووری دنیا بووم
بە کامی من نەبوو دنیا لە تاو عەشقی بەبێ یارێ
ئەترسم ئەی خوا بمرم «بەری» یشم کەی لەهەر دوو لا
لە دەست چوو یارەکەت ئەحمەد ئەتوو کەشکۆڵ و هەمدارێ

پەراوێز edit