ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
٢٩. حاڵ شێواوی
حاڵی شێواوی دڵی خۆم بۆ زەمان ئینشا ئەکەم
من کە بەدبەخت و کەشووفم ناوی خۆم ئیجرا ئەکەم
هێندە بارانی بەهاران دێتە خوارێ چین بە چین
هەم وەکوو فرمێسکی عاشق زیللەتم ئەعدا ئەکەم
یەک بە شێت و یەک بەهار و کەم ئەقڵم پێ ئەڵێ
یەک دڵی نادانە ئاخۆ خۆمە خۆم ڕیسوا ئەکەم
شێت و هار و نادان و بێ عەقڵ بێبەشم ئەمما فەقەت
وارسی مەجنوونە شێتەم عاشقی ئەحیا ئەکەم
یا وەکوو تیرێزی سووتان ئەحمەدا فەرهادییە...
عاقیبەت بێ ئەنجەل ئەمرم ناوی خۆم ئیبقا ئەکەم

پەراوێز edit