ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
١١. دوا چاوپێکەوتن
بە دڵ ئەو لاوی جارانم دیوتم
ئێستاش دڵخوازی ڕەنگی پەڕیوتم
ئەو عەشقەی وەک باز نیشتوە سەر تۆ
ئێستاش باڵشکاو کەوت لە پەلوپۆ
ئەو چاوەی پڕ بوو لە نیگای جوانی
ئەو چاوەی پڕ بوو لە کامەرانی
ئەبینم کە وا ڕۆژگاریی ڕەش
کزی کردووە جیلوەی جوان و گەش
ئەشبینم کە وا ئەو سەر کوڵمانەت
ئەو بەژن و باڵای وەک خەرامانەت
ئەو زەردی تێزاو، ئەمیان چەماوە
بەڵام لە لای من هیچ نەگۆڕاوە

پەراوێز edit