ئاڵەکۆک

موفتی پێنجوێنی add_a_photo
موفتی دیوانی موفتی پێنجوێنی
١١. دینارە کە وا ئەهلی جیهان ئەیخەنە سەر سەر
دینارە کە وا ئەهلی جیهان ئەیخەنە سەر سەر
دینارە ئەکا سەد کەسی بێکەس بە هونەروەر
بێ فلسە کە وا موفلیسی ناو مەجلیسی عامە
ناوی لە هەموو لایە ونە نایەتە دەفتەر
ڕێوی لە ئاقار نێچیری کە وا شێرە هەمیشە
شێرێکی گەدا ڕێوییە بێ قەدر و موحەققەر
شوعلەی گەرمی ڕەونەقی ڕۆژە لە تلووعا
یەکجاری ئەشارێتەوە شەوقی مەه و ئەختەر
لای جانەوەر و نەوعی بەشەر خۆشە زڕەی زەڕ
بەو زڕڕەیە کەر دێتە تەرەننوم کە بڵێی زەڕ
ئەیکا بە قەفی چینی فەنەر باری نەبوونی
سەد قامەتی مەوزوونی جوانی وەکوو عەرعەر
گەر واریسی شاهانی بەبێ زەڕ نییە قەدرت
داماوە هەتا ماوە بەبێ ڕەونەق و جەوهەر
سەرپاکی قسەی پڕ و پووچێکە فەقیریی
بڕژێ لە دەمی نوتق و کەلامی وەکوو گەوهەر
تاجر بە چەو و ساحەبی پارە و درەمی زێو
نابینی کە گیرا بێ بە ئیجباری بە عەسکەر
هەقبێژم و دڵ ناکەمە ئەنباری غەمی کەس
زانیومە ئەکوژرێم کە بە قورشوونی لیوەر
سەودای دڵم بێت و لە دڵما نەبێ ساتێ
نایدەم جگەرە و قووتوەکەیی خۆم بە سکەندەر
لاکین بە خودا پارەکە کرمێکە لە سەردا
نایاتە دەرێ تا دەگەیە ساحەیی مەحشەر
سڕڕێکە خودا داویە ئەگەر ساحێبی پارە
نەشبەخشێ هەموو خەڵکی لە شوێنە وەکوو لەشکەر
گەر قووەتی پارە نەبوایە بە چ قووەت
گەردنکەچی ڕێبوار ئەبوون تاریەر و ئەزمەر
موفتی چییە وا عاشقی شەیدای بە زەڕ و زێڕ
سەد زاهیدی تینوو نییە وا عاشقی گەوهەر

پەراوێز edit