ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٩٧. ئۆخەی ئۆخەی چەندە یارم نازەنینە شۆخ و خۆش
ئۆخەی ئۆخەی چەندە یارم نازەنینە شۆخ و خۆش
وەک کڕیدارە بەخەندە وا بەغەمزە خۆفرۆش
ئەم شەکر گوفتارە وەک تووتی منی خستە قسە
نوخشە بێ ئەمجا لە غونچە موژدە بێ بولبول لە تۆش
ئەو گوڵە دەموت کە بێ داوێنی ئەگرم وەک دڕک
نەم دەزانی ئەو کە بێ نابێ بمینێ ئەقڵ و هۆش
دڵ پر و خاڵی دەرونن عاشقانت میسلی نەی
گەر ڕەقیب دەمیان لە دەم نێ جا مەگەر بێنە خەرۆش
تۆ کە پڕ مەغزە برا کاسەی سەرت دەست هەڵگرە
نۆبەیانە با پڕی کەن کاسە خاڵی کەللە بۆش
من کە مەی خوارەم لەگەڵ شێخ وادەمان ڕۆژی حەشر
نۆشی گیانی بێ بنۆشێ خوێنی جەرگی بادە نۆش
ئەو دەمە دەرکەوت و رۆژئاوا دەزانی بۆ چی بوو
عەیبی بوو کێشای بەسەریا شەو وەکوو سەرپۆشی پۆش
حەمدییا ئەمڕۆکە عالەم گوێ قوڵاغی ناڵەتن
دەس بە دەمتا بگرە تۆ دنیایە نابی قەت خەمۆش

پەراوێز edit