ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٧٥. بە لەیلا بۆ دەڵێن مەجنوون کە مرد دێوانەیێ کەمتر
بە لەیلا بۆ دەڵێن مەجنوون کە مرد دێوانەیێ کەمتر
لە دارولعیشقی دنیادا بڵێن فەرزانەیێ کەمتر
کە شێرانە بە شەمعی ڕوومەتی دڵ خۆی بسووتێنێ
لە بەزمی عالەما حەیفە بڵێن پەروانەیێ کەمتر
کە چاوی مەستی هەڵهێنا ئیتر مەیخانە هەر داخەن
کە عالەم مەست بکا بارێ ببێ مەیخانەیێ کەمتر
لە بێداد و جەفای ئەو شۆخە عالەم پڕ لە غەوغایە
بە بێدەنگ بمکوژن بەڵکو ببێ ئەفسانەیێ کەمتر
لە ڕێی حەق بێژیا نەمکەن بە دارا بێ شکە نابێ
لە گوێی ئەهلی خەراباتە قسەی ڕەندانەیێ کەمتر
بە ئا یا نەء جەوابی مەسئەلەی وەسڵت بدە و بگرە
لە خەزنەی پڕ جەواهێری دەمت دوڕ دانەیێ کەمتر
بە بادە عەقڵی حەمدی زوو بە با دە ساقییا ئامان
لە گوێی پیری موغان بێ با سەدای مەستانەیێ کەمتر

پەراوێز edit