ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٧٣. خەیاڵم کرد لە سۆزی فیرقەتت شەرحێ لەسەر کاغەز
خەیاڵم کرد لە سۆزی فیرقەتت شەرحێ لەسەر کاغەز
بنووسم ئاگری تێچوو قەڵەم گرتیشیە بەر کاغەز
مەحاڵە ئیستیعابی وەسفی ڕۆژی ڕوومەتی تۆ کا
بە جارێ یەک تەبەق بشبێ فەلەک ئاسا ئەگەر کاغەز
لە دڵیا ئەم هەموو ئاهی حەزینەم بێ سەمەر مابێ
قسەی مووی ڕیش و قەسسابە بنێرم موختەسەر کاغەز
قسەی عاشق ئەگەر گوارەی جەواهیر بێ لە گوێی ناکا
بنووسە ئەی موحەرریر بۆی بە ئادابی دیگەر کاغەز
حیکایەی یەک شەوی فیرقەت دەنووسم عومری نووحم بێ
ئەگەر بەحری سیا بێتە مرەکەب سەتحی بەڕ کاغەز
بە مەحزی تەجرەبە حەمدی قسەی ئیرانیانەم کرد
لەگەڵ باسی درۆ ئاخۆ بزانم دێ بەشەڕ کاغەز

پەراوێز edit