ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٦٩. سوێندی درۆ بە بەختە لە تەختە قوماری نەرد
سوێندی درۆ بە بەختە لە تەختە قوماری نەرد
وەرنە گوڵی دەمێ بوو لە جێی خۆی دەبوو بە بەرد
خۆ گەر درۆ شەئامەتی ببوایە هەر قەدیم
هەر داوەشا بوو ئەم هەموو خەڵقە دەبوونە گەرد
یاخود دووڕوویی زەڕڕە ئەگەر خەڵقی سووک دەکرد
گەردێ بوایە گەردی کەسێکی نەدیبوو فەرد
بۆ کوێ بچم خودا قوڕی کوێ کەم بەسەر سەرا
ژن پیاوەتی دەکا بە ئەسەف بۆیە مرد مەرد
نەخشاوە زەرد و سوورە لە زاهیر مەفکرە تۆ
وەک زەردەواڵە پرسکی زەهرێکە سوور و زەرد
چارەم نەما دیسانەوە تەرکی وەتەن دەکەم
پێم چاترە لە مەعموورەیی ئەم نەوعە چۆل و هەرد
دڵ گەرمە حەمدی فێنکی پێ لازمە بڵێ
هەر ئاهی سەردە زوو کە دەرینێ دەماری دەرد

پەراوێز edit