من غوڵامی تۆم تەنەززول قەت دەکەم بۆ تەخت و تاج
بێ سولەیمانی دەکا هودهود بە تاجی ئیحتیاج
من گەداییم سەد ئەوەندەی حاکمی پێ خۆشترە
نابەمە تابووتەوە خۆ داغی گەورەی تەختی عاج
ئەو مەهە خەڵقە دەزانن بۆ چی ڕۆژ دەرناکەوێ
تا لەبەر خەجڵەت نەبێ ڕۆژی جیهان ئارا بە ساج
قافڵەی نووری لە کۆیی یارەوە دەڕوا کە شەمس
یار وەکوو مەه لێی ئەسێنێ کوللی ڕۆژێ خەرج و باج
بۆ لەگەڵ ئەغیاری بەدخوو تێکەڵی وتم و وتی
گوڵ لە قیمەت ناکەوێ بیکا لەگەڵ خار ئیمتیزاج
ئەم دەنی تەبعانە قڕیان خستە عالەم بۆ قڕان
هەر بە یەک ئانە بە ئانێ بوونە پوولی ناڕەواج
دۆستی گەر دەستی دۆستی کەوتوو گرتن بێ ئەجەل
ماوە حەمدی دەس بداتە دەستی دۆستی ناعیلاج