هەموو فیتنەی زەمانە کەوتە گۆشەی چاوی فەتتانت
بەڵێ ئاشفتەیە عالەم لەبەر زلفی پەرێشانت
حەواڵەی هیممەتی ساقی مەکە ڕەحمت ببێ توخوا
کە لێوانە لە نەشئەی ساغیری یاقووتی لێوانت
شەوی بێ تۆ بە قەد ساڵێکە، ساڵێکە شەوە بێ تۆ
وەکوو ڕۆژێ لە مەغریب بێتە دەر بێ ببمە قوربانت
عەزاب و ڕەحمەت و دەردی سەری من ئارەزووی تۆیە
لەلام وایە بە ڕەسمی دلبەری فەرزە لەسەر شانت
بە عەیبی دامەنێ ناڵە و فیغانی حەمدی تێفکرە
کە چەندە تیژ و خوێنڕێژە سەوادی نووکی موژگانت