ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٣١. هەر نەبوومایە بە دەردی عەشقی یاری موبتەلا
هەر نەبوومایە بە دەردی عەشقی یاری موبتەلا
جا دەبووم قیروسیا ڕۆژێ دووچاری سەد بەڵا
زاهید و من بانگی ئەمشەومان کە یەک کەوت سەیرێ بوو
من فیغانی ئەلویساڵم، ئەو تەلاشی ئەسسەلا
وا دەزانم هاتووە ئەو وەعدە بێت و بمکوژێ
هەر وەکوو سەگ ئەم ڕەقیبە بۆیە کەوتە حەلوەلا
بەس بڕێژە خوێنی ناحەق ئەی ڕەقیب لەم بەردەرە
کۆیی یارە قەت بووە بکرێتە دەشتی کەربەلا
ئەی ڕەقیب بۆ چاری دەردم ئیحتیاجم کەوتە تۆ
ئێستە هەر گاور ئەنووسێ نوشتە بۆ شێخ و مەلا
قەت لە باسی عەشقەوە حەمدی لە دڵ تەعنە مەدە
ڕۆحە ئەم تەوقەی لە مل کرد ڕۆژەکەی قالوبەلا

پەراوێز edit