ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٩. کە داغی نا بەسەر دڵما وتی جا خوێنی قەی ناکا
کە داغی نا بەسەر دڵما وتی جا خوێنی قەی ناکا
دەمی مینایی مەی گیرا لە باخەڵدا بێ قەی ناکا
لە ئافاقی سەخادا حاتەمی تایی ئەگەر بفڕێ
بە ساڵێ مەنزیلی ساتێکی ساقی ئێمە تەی ناکا
لەسەر پەنجەت عەبەس گەوهەر ئەدا مەوجی خوێنی دڵ
لە دەم تا خۆی نەدا بمری لە لێوی جامی مەی ناکا
بە ئاوی تیرە بارانی تەقیوە چەشمەیی چاوم
ئیتر کەشتی ئەمەل حاجەت بە سەیلی لێڵی دەی ناکا
لەگەڵ ئەو قامەتە شیرینە عەرعەر بۆیە کەم عومرە
لەگەڵ کوللی هەوایێکا تەمایول میسلی نەی ناکا
لە سەحنی مەیکەدە گەر بانگی مەستی سۆفی یێ ببیەی
لە گۆشەی تەکیەدا عەقڵی ببێ قەت بانگی حەی ناکا
دوعای نیوەشەو و ناڵەی سەحەرگا نەبوە تەئسیری
بە ئومێدی ویساڵی تۆ ئەمانە حەمدی کەی ناکا

پەراوێز edit