ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٢٨. خەوم دیوە موعەبیر دڵ حەزینە
خەوم دیوە موعەبیر دڵ حەزینە
نیشانەی شادییە عیززەت قڕینە
لەگەڵ یارم موقیمی گوڵشەنێ بووین
وتی باغی جینان و حۆری عینە
وتم غونچەی نەپشکووتووی دەدامێ
وتی دەم تەنگە ڕەوزەی عارفینە
وتم دوو ماری نایە گەردنی من
وتی زلفی سیاهی عەنبەرینە
وتم سێوێکی خونساری لە دەم نام
وتی کوڵمی زەریف و نازەنینە
وتم دوو نەجمی هەڵهێنا لە قەوسا
وتی چاوی خوماری نێرگسینە
وتم ڕۆژی لە شەودا شوعلەوەر بوو
وتی پەرچەم لەسەر تەختی جەبینە
وتم جامێ شەرابی دایە دەستم
وتی شەهدی ویساڵی ئەنگەبینە
ئەگەر خەو مردنە بەم نەوعە خۆشە
جەهەننەم دارە فەرش و بەرد سەرینە
ئیتر ناچێتە خەو مەعلوومە چاوم
لەبەر بێ تالیعی حەمدی ئەمینە

پەراوێز edit