ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢١٩. ئەگەرچی پیرە دنیا سەیر ئەکەی هێشتاکوو منداڵە
ئەگەرچی پیرە دنیا سەیر ئەکەی هێشتاکوو منداڵە
وەکوو میوەی شەرابردوو ڕزیوە ڕەنگی هەر کاڵە
هەمیشە بیکرە دنیا چونکە مەعشوقی کەسانێکە
خەیاڵی دەرکی بێ کوێرە ئومیدی نوتقی بێ لاڵە
هوما ئێسکی سووا هێندە گەڕا بۆ تۆزە ئێسقانێ
کەچی لاشەی قەڵە و دایم لەسەر خوانی قەل و داڵە
دڵم پڕ داغە جەرگم خوێنی لێ دەتکێ وەکوو لالە
کە من سووتاوی ئەو لێوەم دەبینم مەسکەنی خاڵە
درێژ و کورتی عومری ئەهلی دنیا تابیعی عەیشە
فیدای شامی ویسالێکە لە هەجرا عومری سەد ساڵە
بە ڕەنگ و بۆ نییە ئیحسانی دنیا هەر بە ڕێکەوتە
لە نەی شەککەر دەبارێ ژاڵە بەو شیرینییە تاڵە
وەرە حەمدی ئەوی ماڵە لە پێش خۆتا ڕەوانەی کە
ئەوەی بێ جێ کە چوو وا چوو ئەوی جێی بێڵی کەی ماڵە

پەراوێز edit