ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٠٨. لە بەر قاپی خەراباتا کە وەک ڕەعد نەعرەدا مەستێ
لە بەر قاپی خەراباتا کە وەک ڕەعد نەعرەدا مەستێ
لە غەیب بەرقی ئەدا بۆ مووددەعی تیغی لەسەر دەستێ
حقووقی بولبولانیش چوو لەناوانا جەنابی گوڵ
کە گوێی وەک ئەو نیگارەی ناوەتە ژێر دەستی بەردەستێ
لە باڵا ناگرێ جێگەی لە دامەندا ببێ گەردم
کە تا باڵانشینی بێ بەڵا ناگاتە سەر پستێ
چ سەربەستە ئیلاهی ئەم ستەمکارە لە قەتلی من
بە مووسا باوەڕم نایە کە فیرعەون وا کەمەر بەستێ
بەدەست دەرخستنی دنیای کە شێواند ڕوومەت و قامەت
کە دەرخا ڕەنگە هەر ڕۆژی قیامەت بێ حەشر هەستێ
وشک هەڵهاتووە لێوم وەکوو پووش و هەناسەی سەرد
میسالی بەردە ئاهم ئاگرێ دێنێ وەکوو ئەستێ
گەلێ حەمدی خودام کرد وەعدی وەسڵی خستە سبحەینێ
گەر ئارامی ببێ ڕۆحم دڵم ئەم موددە ڕاوەستێ

پەراوێز edit