ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٥٨. زلفەکانت وا لە دەوری ئەو دەمە جەولان ئەکەن
زلفەکانت وا لە دەوری ئەو دەمە جەولان ئەکەن
هەر دەڵێی دوو مارە پاسی چەشمەیی حەیوان ئەکەن
خاسی مەستانە کە لوتفی دڵنەوایی ئەی سەنەم
دیدەکانت بۆ چی دائیم ئارەزووی عینوان ئەکەن
جووتە ئەبرۆت دائیرەی کێشا بە ڕووتا وەک هیلال
شەو لەبەینایە وەگەرنە شەوقی خۆر پەنهان ئەکەن
من دەزانی بۆ منەتباری سەری گێسوویی تۆم
موو بە موو باسی پەرێشانی شەوی هیجران ئەکەن
غونچەکانی گوڵشەنت هێنایە گریە پێکەنیت
لێوەکانت ئیدیعای خوێنی گوڵی خەندان ئەکەن
چاوی تۆ دەرکەوت خرۆشێ کەوتە بەزمی مەیکەشان
بۆ خوماری هەر یەکە فریادی دوو فنجان ئەکەن
عاشقان ئەبرۆی ببینن حازرن بۆ سەربڕین
حەمدی یا ئەمما ئەوانیش ئیدیعای فەرمان ئەکەن

پەراوێز edit