ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٥٦. تورفە شۆخێکی وەکوو یاری ئیتر نابێ جیهان
تورفە شۆخێکی وەکوو یاری ئیتر نابێ جیهان
قەترەیێکی گەوهەرە دەریایی بێ ئاوی نیسان
ڕاست مەشرەب ئاوی چەشمەی کەچ تەبیعەت قەت ئەخوا
هەر بە تینوویی دەمینێ تیر لەسەر بەحری کەوان
تەنگ رۆزی بوو بە ناهەق هەر لە گەردوون تەعن ئەدەن
مووچەیی یەک ڕۆژی خۆیە ئەو کە هەریەک تاقە نان
قابیلە ئیسکی ببێتە لوقمەیی خاسی هوما
عیززەتی نەفسە بڕیویە نانی ساحێب هیممەتان
هەر کەسێ جیلوەی کە بەرکەوت عالەمێکی داڕزاند
عەسری ئێمە کەوتە تەتبیقی قسەی مانگ و کەتان
وا لە کونجی لێوی خوبانی زەماندایە عەدەم
گۆشەگیری دیدەیانە فیتنەیی ئاخیر زەمان
ئینتیزاری نیعمەتی مومسیک دەزانی وەک چییە
بت پەرست ئومێدی غوفران کا لە گوفتاری بتان
یا دڵی نەشکاوە قەت یاخۆ لەبەر بێ عەقڵییە
وا لە لای زاڵم دروستە هەر بە ناحەق دڵشکان
تەرکی دنیام وا لە داغی سفڵە و ئەحمەق کردووە
ڕێی ئەوانی تێکەوێ شەرتە نەکەم سەیری جینان
سەر تیاچوونە خوماری نەشئەیی کیبر و غروور
ئەی بەهاری شێتی ماڵ کاول بوەستە بۆ خەزان
هیجرەتە حەمدی عیلاجی دەردی هەمسایەی خراپ
ئەمسەر و ئەوسەر خەریکی گەستنی لێوە ددان

پەراوێز edit