ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٤٤. لەگەڵ ئەو شۆخەدا غوربەت ببێ یادی وەتەن ناکەم
لەگەڵ ئەو شۆخەدا غوربەت ببێ یادی وەتەن ناکەم
کە بۆسەی ڕوو بەسەر بێ قەت تەنەززول بۆ دەهەن ناکەم
بە سەد میحنەت هەتا خوێنی شەهادەت کەوتە داوێنم
وەسییەت بێ حەرامە ئارەزووی غوسل و کفن ناکەم
ئەگەر دوردی پیاڵەی حەزرەتی پیرم بە قسمەت بێ
سلووکی غەوسی سانی ڕابیتەی وەیسی قەرەن ناکەم
لە کۆیی دلبەرا غەڵتانی خوێنم کەن بە سەد خەنجەر
ئەوێم پێ خۆشترە بمرم بە دڵ مەیلی چەمەن ناکەم
کە مەجنوون و کە مەفتوونی سولالەی زلف و چاوی تۆم
ئەگەر عەقڵم ببێ فەرقی سەگ و ئاهووی خوتەن ناکەم
بە نیوە پێکەنینێکت دڵم وەک غونچە شەققی برد
لە دار و بەرد ئیتر فەرقی دوڕ و لەعلی یەمەن ناکەم
سرشکم ڕەنگی بەحری ئەحمەری ڕێژاوە مەعلوومە
بە تەنها بێ ئەمە تێکەڵ بە عوممان و عەدەن ناکەم

پەراوێز edit