ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٣٧. سوراحی واعیزی ڕەندانە بێ دەنگ تا ملی نەگرم
سوراحی واعیزی ڕەندانە بێ دەنگ تا ملی نەگرم
لە وەعزا وەک قەدەح گوێ چۆن لە دەنگی قولقولی نەگرم
بەبێ ئیزنی ڕەقیب ناگا بە داوێنێ نیگارم دەست
گوڵم دەست ناکەوێ تا وەک عەسا چقڵ و چڵی نەگرم
بە قانوونی گوڵان یارم لەگەڵ خەسما عەمەل ناکا
لە من ڕوو وەردەگێڕێ گوڵ کە قەدری بولبولی نەگرم
بە نووری مەعریفەت تەسخیری تالیع وەک پەری نەگری
بە زوڵماتی دوعا چی بکەم ئەگەر پەردەی دڵی نەگرم
برینی کۆهکەن دەکولێتەوە گەر من قسەی شیرین
بکەم تا هەروەکوو لالە کەناری گوڵگوڵی نەگرم
لە بێشەی عالەما هەر ڕێوییە هەڵسێ دەڵێی شێرە
لە داغی حەسرەتم چی من کە ڕەنگی پڵپڵی نەگرم
بە من چی حەمدی دنیا گەر بەهاری گوڵشەنی خەڵقە
لەکن من هەر خەزانە دەست بە ساقی سونبولی نەگرم

پەراوێز edit