ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١١٧. دەخیلت بم لە شاخ و بەرد و تەق تەق
دەخیلت بم لە شاخ و بەرد و تەق تەق
ملم دەشکێ ئیشارەم کە بە تەق تەق
بە ناحەق چوومەتە کایەی مناڵان
بە لوتفی خۆی مەگەر بیکا بە حەق حەق
لە بازیچەی زەمانا بوومەتە گۆ
وجوودی سەیری چۆن کردم بە شەق شەق
موقەسسیم وەختی شەڕ چاکم دەبینێ
لە خێرا سەیر دەکا نابینی زەق زەق
بەلنگ ڕووتی عەرەب ئەمدا بە شوو جا
هوما نابێتە جووتی حاجی لەق لەق
دەروونم هێندە کەیلە حەمدی وەختە
لە داخانا بەرم وەک سفرە شەق شەق

پەراوێز edit