ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١١٥. نەما نەقدم لە داغی دڵ دەبێ ئەمجا بکەم مەسرەف
نەما نەقدم لە داغی دڵ دەبێ ئەمجا بکەم مەسرەف
کەمە داغم مەگەر حەسرەت منی دانا بەکەم مەسرەف
لە یەک جوێ هەر یەکی نەزمێ دەناڵێ ئیستیخوانی من
لە هیجرانا ئەگەر بکرێ وەکوو نەی پارەیی قەف قەف
ئەوی بەزمی منی شێواندووە بێ دەستییە خەڵقە
بە یەک دەست نادرێ چ بکەم لە تەپڵی سەرم و سنگی دەف
فەڕەنگ وەزعییەتی حەربی لە موژگان و برۆت وەرگرت
کە میرئاڵا دەکێشێ سەیف و عەسکەر مونتەزەم سەف سەف
خودا گەر زوو نەکا ئیسلاحی سەیید سووننیی مەزڵووم
وەکوو شیعە لە داخا هەڵدەکەن دامەن لە شەتم و ڕەف
ئەگەر سەرفی نەزەر نەکرێ لەبەر ئەو شەهسوارەی وا
لە میعراجا نەما قووەی ئەمین و پێشی کەوت ڕەف ڕەف
فەلەک چەرخی بە کەیفی ئێمەدا ئەم دەفعەیە یاران
کە جانان بۆتە ساقی ساغیری هێناوەتە سەر کەف
سولەیمان کەی سولەیمانی وەکوو شێخ کردووە حەمدی
لە جێی بەلقیسە ئامەی نەزهەت و وسووە لە جێی ئاسەف

پەراوێز edit