ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١١٠. لە ژێر فەقیانەیایە دەستی ئیستیغنا دڵی قانیع
لە ژێر فەقیانەیایە دەستی ئیستیغنا دڵی قانیع
لە نووری مەعریفەت لەبڕیزە وەک مینا دڵی قانیع
لە تاجی سەڵتەنەت شەقێکی هەڵدا گەییە سەر سوڵتان
کە ئادابی گەدایی دی و بەجێی هێنا دڵی قانیع
لە ترسی لەن تەرانی ئەرنی ناڵێ قەت کەلیم ئاسا
گومیش بێ گەر لە کێوێکی وەکوو سینا دڵی قانیع
ببینێ یا نەبینێ چاوی سەر مەتڵەب نییە بۆ ئەو
کە داغێ شک بەرێ وەک دیدەیی بینا دڵی قانیع
وەلەززالینی مام ئیمام بە توولە مەوقیعی ترسە
نەماوە ترسی هەر چەندە بە ئامینا دڵی قانیع
لە تەبشیراتی ئەعتەیناکەلکەوسەر کە سەرمەستە
چ کارێکی بە پەیمانە و بەچە و مینا دڵی قانیع
لە بەد تەوری خوڵق حەمدی بزانە تەوری ناگۆڕێ
بە هیممەت وا دەنێ داغێ بەسەر کینا دڵی قانیع

پەراوێز edit