تۆ دوژمنی گرۆهی وەفایی بە ئیختیساس
زیاتر لەگەڵ منا بە جەفایی بە ئیختیساس
پێم خۆشە بمکوژن لە بەهایی خوێنما ڕەزام
توهمەت نەکەن بە شەرتێ کە ناوی بنێن قیساس
وەک زەڕڕە بۆ شوعاعی جەماڵت ڕەقس ئەکەن
وەک خۆر چ حاڵەتێکە فیرارت لە عام و خاس
ئەو شۆخە هەوری ڕەحمەتی زەحمەت کە بێتە جۆش
بنواڕە بەختی خۆت و بە دڵتا نەبێ ئیخلاس
حەمدی لە بادە لادە بەڵام هەر بە یادگار
یەک جورعە مەی بمێنێ کە عومرت بکا خەلاس