بۆ کەوتە ئەم سەمایە نەڕووخێ خودا فەلەک
کەوتوونە ئەم خەلایە دەبوورێنەوە مەلەک
ڕەنگە شکابێ پشتی زەمین گەردنی سەمەک
«ئەو سەروی نازە تەوسەنی هێنایە تاز و تەک
هەستا قیامەت و فەلەک ئەستوونییە گەرەک»
ڕەببی چ زەمزەمەیی زەنگی بەزمی عیشق
ئارامی ڕۆحە قووەتی دڵ دەنگی بەزمی عیشق
بەم نەوعە ڕێژراوە ئەزەل ڕەنگی بەزمی عیشق
«ئەی دڵ بناڵە سازی بدە چەنگی بەزمی عیشق
مەی خوێنی جەرگە ناڵەیی مەحزوونییە گەرەک»
ئەهلی هونەر ئەوەندە سەری خستە سەرسەری
دنیا گەڕا لە دەوری سەری مەردی سەرسەری
دوێنێ قەلەندەری هونەر ئەیکرد سکەندەری
«ئەمڕۆ لە کن زەمانە هونەر بۆتە قەشمەریی
شێری ژیانی بۆچییە مەیموونییە گەرەک»
تێ دەفکرم دەمێکە لە مەخلووقی کۆن و نوێش
نەک بەر لە دیجلە تاکوو دەگاتە خەتتی سوێش
نەمدی بەدیدە هەرچی دەکەی گوێ تەقە بە جوێش
«فیترەت بڵند و پایە بڵندم نەدی بە گوێش
گەردوون ئەوەندە دوونە کە هەر دوونییە گەرەک»
لەم بارەگاهە دەرکە لەسەر ئیشتیاقی بوون
هەر هاتووچۆیە ڕەسمی ئەوانەی کە هاتووچوون
عادەت نییە تەئەننی مەکە عەیبە چەند و چوون
«تینوو بە خوێنی عاشقە ئەی دڵ ببە بە خوێن
ئەو لێوە مژدە بێ دڵی پڕ خوونییە گەرەک»
عەشقە چ دەخلی ئەو بە گەدا و بە شاهەوە
یا بەم جەلالە کەوتە دڵی میهر و ماهەوە
پێویستییە بە گریەی ناگاه و گاهەوە
«قوم هەر دەبێ لە خوێنی جگەردا بە ئاهەوە
ئەو مەستی غەفڵەتە لەبی مەیگونییە گەرەک»
زاهید بەخیل و تێ نەگەیشتوو بوو دەست و برد
هەر بیستی ڕۆحی ڕۆیی لە داخا کە کەوت و مرد
سوودی نەبوو کە حەمدی ئەمەی ئەرزی ئەو ئەکرد
«دلبەر عەجەب نییە دڵی «مەحوی» بە دڵ کە برد
ئەسکەندەری زەمانە فلاتوونییە گەرەک»
ئەو سەروی نازە تەوسەنی هێنایە تاز و تەک
هەستا قیامەت و فەلەک ئەستوونییە گەرەک
ئەی دڵ بناڵە، ساز بدە چەنگی بەزمی عیشق
مەی خوێنی جەرگە، ناڵەیی مەحزوونییە گەرەک
ئەمڕۆ لە کن زەمانە هونەر بۆتە قەشمەری
شێری ژیانی بۆ چیە، مەیموونییە گەرەک!
فیترەت بڵند و پایە بڵندم نەدی، بە گوێش
گەردوون ئەوەندە دوونە کە هەر دوونییە گەرەک
تینوو بە خوێنی عاشقە، ئەی دڵ! ببە بە خوێن
ئەو لێوە، مژدە بێ، دڵی پڕخوونییە گەرەک
قوم هەر دەبێ لە خوێنی بگەردا بە ئاهەوە
ئەو مەستی غەفڵەتە لەبی مەیگوونییە گەرەک
دلبەر عەجەب نییە دڵی مەحوی بە دڵ کە برد
ئەسکەندەری زەمانە فلاتوونییە گەرەک
«مەحوی»
هەستا قیامەت و فەلەک ئەستوونییە گەرەک
ئەی دڵ بناڵە، ساز بدە چەنگی بەزمی عیشق
مەی خوێنی جەرگە، ناڵەیی مەحزوونییە گەرەک
ئەمڕۆ لە کن زەمانە هونەر بۆتە قەشمەری
شێری ژیانی بۆ چیە، مەیموونییە گەرەک!
فیترەت بڵند و پایە بڵندم نەدی، بە گوێش
گەردوون ئەوەندە دوونە کە هەر دوونییە گەرەک
تینوو بە خوێنی عاشقە، ئەی دڵ! ببە بە خوێن
ئەو لێوە، مژدە بێ، دڵی پڕخوونییە گەرەک
قوم هەر دەبێ لە خوێنی بگەردا بە ئاهەوە
ئەو مەستی غەفڵەتە لەبی مەیگوونییە گەرەک
دلبەر عەجەب نییە دڵی مەحوی بە دڵ کە برد
ئەسکەندەری زەمانە فلاتوونییە گەرەک
«مەحوی»