ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی قەسیدە
١٩. مەکتەبە چاوی وەتەن بیلبیلەی تیفلی میللەتە
مەکتەبە چاوی وەتەن بیلبیلەی تیفلی میللەتە
گەر نەبی مەکتەب وەتەن کوێرێکی ساحێب زیللەتە
خەڵقی تازە پێگەیشتووی میللەتن ئەم مەکتەبە
هەر وەکوو باغە موعەللیم باغەوانی سنعەتە
بورجی ڕۆژی ئاسمانی دەوڵەتە مەکتەب ئەگەر
ئارەزووتانە وەکوو ڕۆژ شوعلەوەر بن فرسەتە
تەربیە و تەعلیم ئەباتە ڕیزی ئینسان وەحشیان
بێ عیلم ئینسان لە ژێر بارا خەریکی میحنەتە
ماڵی مەکتەب ڕەببی ئاوا بێ خەزێنەی جەوهەرە
تا هەڵی کۆڵی هەر ئەشیا و کیمیا و حیکمەتە
میللەتی کورد وا بە شیددەت ئینتیزاریمان ئەکەن
تێبگەین و پێبگەین زەحمەت نەتیجەی ڕەحمەتە
ئیفتیخار ئەووەڵ چرۆی ئەم باغەیە ئەووەڵ بەری
هەر دەمی تامێ ئەدا هەرجێ بەجێ پڕ قیمەتە
هەر کەسێ مەکتەب بە ئەرزێکی موقەددەس دانەنێ
دیارە حەمدی ئەو کەسەش مەحکوومی جەهل و نیگبەتە
بۆ مەکتەب

پەراوێز edit