ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٥٨. وەک قەدەح چاوم لەسەر دەست دائەنێم نانووم شەوێ
وەک قەدەح چاوم لەسەر دەست دائەنێم نانووم شەوێ
شەستپەڕی ڕووت تا لەناو باخی زەمانا سەرکەوێ
ئەنجوومی ڕوویی زەمین مەحون بە نووری تەلعەتت
وەک ستارەی ئاسمان مەحون شەفەق گەر دەرکەوێ
موتتەسیل تا سوبحدەم غەرقی خەیاڵی ڕوویی تۆم
عاجزە، تۆراوە لێم، خۆ هەر نزیکم ناکەوێ
عاشقان هەر یەک لە پێشتر خۆ بە قوربانت ئەکەن
ڕەببی قڕیان تێ کەوێ نۆبەم کە هەر بەرناکەوێ
گەر چی دەرمانە نیگاهت بۆ برینی نێو دڵان
تەبعی ناسازە دڵی من ئەم دەوای پێ ناکەوێ
کافر و ئیسلام موقابیل بوون لە شاری حوسنی تۆ
باعیسی چی بێ کە ئیسلام دەفعەیێ سەر ناکەوێ!
زێوەر ی دڵ پڕ موسیبەت بەندە بۆ خزمەتگوزار
مەیکوژە ئێجگارەکی عەبدی وەهات دەس ناکەوێ

پەراوێز edit