ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٥٦. شوعاعی شەمس و شەوقی شەمع و لەمعەی بەدر ئەبێ ون بێ
شوعاعی شەمس و شەوقی شەمع و لەمعەی بەدر ئەبێ ون بێ
لە جێگایێ کە ڕوخساری نیگاری دڵبەری من بێ
بە دوو ڕەشماری سەرشانی دەڵێی زەححاکی سەففاکە
لە قەتڵی کەس قوسوور ناکا ئەگەر ئینس و ئەگەر جین بێ
ئەوا مردم بەسم سا تیرەباران کە بە موژگانت
لە سەرتا بۆ بەخۆڕایی هەموو ئەخلاقی بەهمەن بێ
لە ڕێگای عەشقی تۆدا تووشی زیندان بم لەلام خۆشە
چییە با تالیعی سستی منیش وەک بەختی بێژەن بێ
هەتا عیشقم لە سەردا بێت و هیجرانم لە ڕێدا بێ
لە کوللی ساعەتێکا هەر دەبێ چاوم لە مردن بێ
کە چاوی مەست و خوێنڕێژی بە غەمزە مەیلی عاشق کا
دەبێ پیاڵەی شەرابی لەعلی ڕوممانیی سەروبن بێ
ئەگەر زێوەر لە حوببی تۆ سەعاتێ قەلبی خاڵی بێ
ئیلاهی! ئەو دڵەی دەر دەم نیشانەی تیری دوشمن بێ

پەراوێز edit