ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٥٣. با نەچێتە لای ڕەقیبان یار ئەنیسی خانە بێ
با نەچێتە لای ڕەقیبان یار ئەنیسی خانە بێ
لازمە ئەو ئاسکە لەولا نەبێ، لەو لانە بێ
دیدە وەختێ تۆی لەلا حازر نەبێ وا حەز ئەکا
بۆ نەزەر لەعل و دوڕی یەکتا نەبێ، یەک تا نەبێ
عاریفی حەقبین چ باکی زینەت و ئارایشە
وای ئەوێ ناو شار و ناو دێ وا نەبێ، دێوانە بێ
دۆستی و خزمی نەماوە بۆ ڕەفیقی خۆی فەلاح
حەز ئەکا بەو شەرتە گەر بێ گا نەبێ بێگانە بێ
هەر کەسێ بۆ تەرکی دڵبەر دێ نەسیحەتمان ئەکا
ئەم دوعایەی لێ ئەکەم: یاخوا نەبێ، یا خوانە بێ
شەمعی ڕووتە بۆتە باعیس زێوەر ئێستا دائیمەن
گەر لە خاتریا کەمێ پەروا، نەبێ، پەروانە بێ

پەراوێز edit