نیگارا! تۆ لە هەر جێگە دیاری
لە ڕووتا گوڵ ئەکێشی شەرمەساری
بە چاو نێرگس، بە دەم غونچە، بە ڕوو گوڵ
هەمیشە ساحەبی حوسنی بەهاری
لە پەندی ئەهلی دانیش گوێم گرانە
کە مەنعم کا لە زاریی یا لە زاری
لە وەسفی نازکیتا دەستەئەژنۆن
هەزارێکی وەکوو نالیی و ناری
نەهاتیمە کە وەعدت دا نەهاتی
سپی بوو، کوێر بوو چاوی ئینتیزاری
قەسەم بەو خاکی بەر پێی تۆیە قوربان
بەشم هەر زیللەتە و هەر خاکساری
ئەگەر تۆ بێیتە لام سەر وا لە ڕێتا
ئەگەر من بێم ئەکەم هۆشم بە دیاری
ئەزانی، بۆچ عەزیزی تۆ لەلای من
کە پەروەردەی هەوای ناو شاخ و داری
کە نەتبێ عەشقی باد و ئاب و خاکت
لەلام هەر ناری گەردانەی هەناری