ئەنجومەن ئارایە ڕوویی ئەنوەرت
تووتیایە بۆ بەسەر خاکی دەرت
زەمزەمە یا کەوسەرە چاهی زەنەخ
لەعلە یا یاقووتە لێوی ئەحمەرت
کەسبی هاڕووتی ئەکا چاوی ڕەشت
چەندە فەتتانە جەماڵی ئەسمەرت
بێ سەبەب لێم زویر ئەبی لێم دوور ئەبی
جان و دڵ هەر دوو بەقوربانی سەرت
حوسنی بێ پەردەت پەسەندی عالەمە
بێ موبالاتی لە زیب و (زێوەر) ت