غەمزە و نیگەه و ڕوو لە خەمی زولفی دو تا دا
وەک نەشئە لە مەی، زوهرە لە نێو شامی سیادا
تۆی جیلوە دەکەی یانە مەلاییک لە سەمادا؟
خەندەی گوڵە وا عەتری لە شەبنم بە سەبا دا
یاخود ز شکرخندە عرق کردە لبانت؟
ساقی بە سەری نەرگسی ئاهوویی تەتاری
بەو چاوە خۆمارەت بدە جامێکی بە یاری
تۆ خەندە ببارێنە ئەمن گریە بە زاری
جامی مەی و خەندەی گوڵ و بارانی بەهاری
زین هر سە توان گشت من پیر، جوانت
ئەی زولفی ڕەشت قافڵەسالاری تەریدان
بنواڕە! سەفی عاشقی غەمدیدە لە چیدان؟
هێندەت بە جەفا خەنجەری موژژەت لە دڵی دان
خۆ وەختە بگاتە کەمەرت خوێنی شەهیدان
کی باز کشی ئاخر از این عزم، عنانت؟
بەو چاوی سیاهت کە دەڵەی ئاهویی چینی
قەد وا دەبێ تۆ خۆش دڵ و ئەمنیش بە حەزینی؟
ڕوومەت گوڵ و قەد سەروی ڕەوان زوهرەجەبینی
مەه عاریز و سیمین کەمەری تۆ بە یەقینی
بگذار در ئاغوش کشم سرو روانت
بۆ قەتڵی وەفایی کە بە دڵ ئەو گوڵی خەندان
فەرموویە بڕۆ نێرگسی سەرمەستی بە موژگان
قوربانی نیگاهی بوو بە غەمزێکی دڵ و جان
نەمدیوە دوو نیشانە بە تیرێکی لە ئینسان
قربان شوم ای ترک به این تیر و کمانت