ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٥٩. تا خەندەیی گوڵ کاشیفی ئەسراری نیهانە
تا خەندەیی گوڵ کاشیفی ئەسراری نیهانە
زارت لە تەبەسسوم نەکەوێ قەت لە زەمانە!
زولفت چییە وا تا بەری پێ حەلقە بە حەلقە
یا نە شەوی هیجرانە کە زیندانی دڵانە؟
تۆی پێدەکەنی زەوقی دڵانی بە هەناسە؟
یا عەترە دەبارێ؟ ئەسەری باغی گوڵانە
قوللابی موژەت گرتمی ڕووی کردمە ئەبرۆت
یەعنی کە ئەوە قیبلەنومای ئەهلی دڵانە
تۆ ڕۆژی درەخشان و ئەمن شەو وەکوو زولفت
سەرگەشتە لە دووی تۆ دەگەڕێم: خانە بە خانە
گریانی دڵانە لەسەر ئەو زولفە بە ڕوودا
یا ناڵەیی مورغانی شەب ئاوێزی بەیانە؟
باعیس بە جودایی لە بەهاری گوڵی ڕووتە
بێ ڕەنگیی ڕەنگم کە وەکوو ڕەنگی خەزانە
هێشتا دڵی من نادەیەوە هەر لە جەفادای
بۆ تیری هەموو دەرد و غەمت بوومە نیشانە
بولبول لە زبان کەوت و بووە خوێن پەڕی گوڵ، گوڵ
جارێکی نەپرسی: کە چ فریاد و فوغانە؟
حەیرانی برۆ و خاڵی لە ڕووی تۆیە وەفایی
بۆچی حەرەم ئاتەشکەدەیی پیری موغانە؟

پەراوێز edit