ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٣١. تا نەرگسی تۆ نازی هەبێ غەمزە نومابێ
تا نەرگسی تۆ نازی هەبێ غەمزە نومابێ
شەرمەندە ئەبێ چینییە ئاهوویی خەتابێ
ئەی خوسرەوی خووبان بە دوو لێوی شەکەرینت
شیرین نییە فەرهاد بکوژی تۆ بە عیتابێ
سەبزەی دەمتە داویە شکەست خەتتی ڕێحانی
خەتتێکە غوباری کە بە یاقووت کشابێ
حەیرانی دەم و سەبزەیی نەوخێزی لەبی تۆم
بێ نوکتە نییە قەت خەتی ئایاتی خودابێ
سووتاوە دەروونم لە غەمی غەمزەیی جانان
موتریب بڵێ، ساقی بە کەرەم بێنە شەرابێ
خوێنی دڵی ڕشتم لە هەوا دڵ نەبوو خاڵی
عاشق بە خودا وایە وەکوو من بە وەفابێ
حوسنت بە لەتیفی قەد و شیرینیی زارت
قەد باغی ئیرەم دارە گوڵێکە گوڵی نابێ
تۆ هەر بە جەفا مەیلی وەفاییتە عەزیزم
مەعشووقە دەبێ هەم بە وەفا هەم بە جەفا بێ

پەراوێز edit