لەبەر تیری موژەی بێ مروەتی ئەو شۆخە نەخشینە
لە هەرجێ دەنگی یا تەڵقینە، یا یاسینە، یا شینە
لە داخی خارە هەردەم شیوەنی بولبول بە سەر گوڵدا
لە بەر ئەو وەجهەیە شینم، کە ڕووی موحتاجی تاشینە
بڕۆ زاهید کە دڵ نادەم بە وەعدی پووچ و ئەفسانە
نیشانەی سەفوەتی دڵ کەی بە ڕیش و خەرقە پۆشینە
لە هەر وەختێ بە مژدەی مەی، خرۆشی بەربەت و نەی بێ
بە ئەمری پیری مەیخانە، زەمانی بادە نۆشینە
نە هەر مل لایقە دەستی بە سەربەستی لە گەردن کەی
نە هەر سەر واجیبی دەستەی گوڵ و سەرپۆش و پووشینە
یەکێ وا چاکە سەر بۆ ئەفسەری شاهانەیی کەچ کا
یەکێ موستەوجیبی بەرگی پەڵاس و کۆنە پۆشینە
بە شوێنی مەحویا نەزمم سەراسەر شینە بۆ مەرگی
لە ئەشعارم تەماشا کەن، سەراپا ئاخری شینە
بە ڕووخۆشی کە فەرموویە دەبێ ناری عەیادەت کەم
ئەوا مردم لە خۆشیدا لە خۆشی ئەو نەخۆشینە