که‌ڵه‌شێرێ به ڕه‌زا لازمه، کرماشانی
ئه‌ژده‌ها سه‌وڵه‌ت، ده‌م گه‌رم و دڕ و شه‌ڕانی
که‌ڵه‌شێرێ که قه‌پی گرت له بناگوێی که‌ڵه‌شێر
پڕ به‌ده‌م بیپچڕێ وه‌ک سه‌گی هه‌ورامانی
که‌ڵه‌شێرێ که ئه‌گه‌ر شێری نه‌ڕی بێته مه‌ساف
ڕای ڕفێنێ به شه‌قێ میسلی که‌ری تاڵانی
بۆ حه‌واڵه‌ی دوبری ئه‌و که‌سه خۆم ئه‌یزانم
دوو گون پێوه هه‌بێ وه‌ک دوو جه‌ڕه‌ی له‌یلانی
به درێژی وه‌کوو مه‌ولان به‌گه‌که‌ی میری به‌یات
به جهسامهت وه‌کوو کوێخا زله‌که‌ی بیبانی
جنسی خۆی جووته مریشکێ به‌ری حه‌مله‌ی بگرێ
نه‌کوو سوێی بێته‌وه بێچاره له‌به‌ر بێگانی
ئه‌ی نه‌قیب زاده، بنێره که‌ڵه‌شێرێکی وه‌ها
بۆ»ڕه‌زا»که‌ی سه‌گه‌که‌ی قاپییه‌که‌ی گه‌یلانی
ئه‌ژده‌ها سه‌وڵه‌ت، ده‌م گه‌رم و دڕ و شه‌ڕانی
که‌ڵه‌شێرێ که قه‌پی گرت له بناگوێی که‌ڵه‌شێر
پڕ به‌ده‌م بیپچڕێ وه‌ک سه‌گی هه‌ورامانی
که‌ڵه‌شێرێ که ئه‌گه‌ر شێری نه‌ڕی بێته مه‌ساف
ڕای ڕفێنێ به شه‌قێ میسلی که‌ری تاڵانی
بۆ حه‌واڵه‌ی دوبری ئه‌و که‌سه خۆم ئه‌یزانم
دوو گون پێوه هه‌بێ وه‌ک دوو جه‌ڕه‌ی له‌یلانی
به درێژی وه‌کوو مه‌ولان به‌گه‌که‌ی میری به‌یات
به جهسامهت وه‌کوو کوێخا زله‌که‌ی بیبانی
جنسی خۆی جووته مریشکێ به‌ری حه‌مله‌ی بگرێ
نه‌کوو سوێی بێته‌وه بێچاره له‌به‌ر بێگانی
ئه‌ی نه‌قیب زاده، بنێره که‌ڵه‌شێرێکی وه‌ها
بۆ»ڕه‌زا»که‌ی سه‌گه‌که‌ی قاپییه‌که‌ی گه‌یلانی