ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٦٩. حیزێک که‌ ئه‌گه‌ر قسه‌ ببه‌ستێ به‌ ڕه‌زاوه‌
حیزێک که‌ ئه‌گه‌ر قسه‌ ببه‌ستێ به‌ ڕه‌زاوه‌
بێ‌شک به‌ حه‌ڵاڵی له‌ کوزی دایکی نه‌زاوه‌

بێ حیکمه‌ت و بێ قیمه‌ت و بێ جێ نییه‌ شیعری
عومری له‌ هه‌وه‌ڵ تا ئاخری تێدا ڕزاوه‌

شوکری گه‌ن و گۆخۆری سوله‌یمانییه‌ ئه‌م وت
هه‌ر چه‌نده‌ که‌ ئه‌م دی وه‌کوو لۆتی ده‌گه‌ڕاوه‌
شوکری فەزڵی وه‌ڵامی شێخ ڕە‌زا ده‌داته‌وه‌

من بۆ كه‌ركووک هاتووم، ده‌عوام هه‌يه‌، ده‌عوا ئه‌كه‌م
كێری چل تابووری كوردان بای ئه‌ده‌م، تێی ڕا ئه‌كه‌م

كورد و عاره‌ب، داوده‌ فه‌حلن له‌ بۆ لێدان هه‌موو
فاڵی شێخ‌ژن گه‌رمه‌، فاڵی عاله‌می پێ چا ئه‌كه‌م

مه‌قسه‌دی چا كردنی بوو، ئيسمی ياشێخ جێی هه‌يه‌
حاكمی دوو سێ وجووهم، حوكمی لێ ئيجرا ئه‌كه‌م

وه‌ی بكه‌م كه‌ركووک به‌ جارێ ئافه‌رينتان پێ بكه‌م
بۆچی وا عاجز نه‌بێ، وا چابوكی ڕيسوا ئه‌كه‌م

گاسنی هه‌جووم له‌ وه‌ردی شێخ ڕە‌زا مه‌عته‌ل بووه‌
نايبڕێ شوكری به‌ بيللا گاسنی پۆڵا ئه‌كه‌م

نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، ساغ‌کردنه‌وه‌ و شه‌رحی: شکور مسته‌فا، چاپی یه‌که‌م، هه‌ولێر ٢٠٠ ز، لاپه‌ڕه‌ ١١٤.

پەراوێز edit