ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٦٢. بێگانە ھەموو ساحیبی جاھ و جەبەرووتن
بێگانە ھەموو ساحیبی جاھ و جەبەرووتن
بێچارە برای شێخ عەلی موفلیس و ڕووتن
ئەی شێخ عەلی چاکە وسووقت بە برا بێ
باوەڕ مەکە بەم خەڵقە کە وەک توولە لە دووتن
قەومێ کە لە عەھدی پدەرت حەلقە بە گۆش بوون
تەحقیقی بزانە بە خودا جوملە عەدووتن
ڕەحمیان نییە دەربارەیی تۆ خزم و ئەقاریب
موشفیقترە بێگانە لەمانە کە عەمووتن
نادان و قوڕمساخ و نەزانن کە ئەمانە
گاھێ لە سەما، گاھ لە سەیری مەلەکووتن
ئەم تەکیەنشینانە چ دەروێش و چ سۆفی
ھەرچەندە بە دڵ موشتەغیلی زیکر و قونووتن
وەک حاجیی مابەینی سەفا و مەروە بە تەعجیل
بۆ لوقمە ئەمانیش بە مەسەل یوونس و حووتن
جومعانە بڕاوە بە خودا موفلیسە لامع
نە پوولی حەمامی ھەیە نە پارەیی تووتن
شێخ عەلی تاڵەبانی

پەراوێز edit