خوداوەند حەز بکا وەقتێ بەندەیەکی خۆی بکا خۆشنوود
لەڕێگەی دوورەوە بۆی دێ بە پێی خۆی قاصیدی مەقصوود
لە هیندوستانەوە شەش مانگە ڕێ تا خاکی کوردوستان
خوا شێخ ئەحمەدی هیندی ڕەووان کرد بۆ مەلا مەحموود
مەلا مەحموودی زەنگنە یەعنی قوطبی دائیرەی ئیرشاد
لە دەوری مەرقەدی هەر دەنگی یاهو دێت و یا مەعبود
لە پاش ئەو ئەرشەدی ئەولادی شێخ ئەحمەد لە جێی دانیشت
بە عەینی وەک سولەیمان جێ نشینی حەزرەتی داوود
بەڵێ بابی وەها ئەلبەت دەبێ فرزەندی وا بێنێ
ئیلاهی صەدهەزار ڕەحمەت لە قەبری والید و مولود
بە ڕەحمەت چوون ئەوان بابێینە سەر باسی ئەوڕەحمان
فیدات بم ئەی نەتیجەی دوودەمانی ئەحمەد و مەحموود
نەتیجەم مەقصەدە تالی و موقەددەم شەرتی تەحصیلە
ئەوانەی بۆیە ئیجاد کرد خودا تا ئەم ببێ مەوجوود
ئەمیستاش (شێخ عەلی) نەجلی کەبیری صاحیب ئیرشاد
ئەمیش وەک باوک و باپیری لەزومرەی ئەولیا مەعدوود
(ڕەزا) یش لەو نەسلەیە بیبەخشە یاڕەب چونکە قەد نابێ
گوڵی بێ خار و بەحری بێ بوخار و ئاگری بێ دوود