خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا
مێروولە نەچێ چاکە بە گژ قوللەیی قافا
کێ بێ لە دلێرانی عەشایر کە نەچووبێ
وەک تیری قەزا نووکەڕمی جافی بە نافا
خوێنڕێژ و شەڕەنگێز و عەدوبەند و تەنومەند
کامیان گەنە وەک شێرە لە مەیدانی مەسافا
چونکە ڕەسەنن ورد و درشتیان هەموو جەنگیین
مەی سارییە نەشئەی چ لە دوڕدا چ لە سافا
وا بێ خەم و پەروا دەچنە عەرسەیی هەیجا
تۆ ناچییە سەر دۆشەکی بووکی لە زەفافا
یبغون الى الامر صغاراً و کباراً
یسعون الى الحرب ثقالاً و خفافا
وەسمان بەگیان ئامیرە وەختی کە بڵێ: دەی!
دێنە جەوەلان هەروەکوو حاجی لە تەوافا
خواهم ز خدا آنکه شود دشمن جاهت
کۆتی لە دەسا، دەس لە ملا، مل لە تەنافا
ڕەحمێ بکە با شێخ ڕەزا بێتەوە گوفتار
حەیفە بڕزێ تیغی مجەوهەر لە غیلافا