ئەی حەسەن ئەم کاغەزەم تەبریکی عەیش و شادییە
پڕ لە مەعنایە ئەگەر چی بۆ موبارەکبادییە
کەیفە، بەزمە، دەنگی سازە، ناڵەیی عوود و نەیە
جەژنە ئەمڕۆ، ماچ و مووچە، مەوسیمی ئازادییە
هەر کەسێ لەم ڕۆژەدا بێ دەنگ و عاجز دانیشێ
ئەحمەق و شێتە بە جیددی ئیشی ئەو گەووادییە
نووکی تیرت بۆ چی کول بوو، تیغی تیژت بۆ شکا
چی لە تۆ ڕوویدا بڵێ پێم بۆچ سوپەر فوولادییە
ڕەنگ سپی بوون لەرزە لەرزی دەست و ئەژنۆ پێم بڵێ
قاعیدەی تۆیە وە یا خوود شێوەیی دامادییە
سا 'حەسەن' ئەمشەو وەکوو پیاو دەس بە شیر و تیغی تیژ
ئیستیلا کە زووبەزوو ئەو قەلعەیی شەدادییە
دوڕسمین و مووشکافی تۆ ئەگەر نازانی خۆت
ئەحمەدی خاڵۆت هەمیشە پیشەیی ئوستادییە